ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆوتینیۆ و مێسی یەکدەگرنەوە

یەکگرتنەوەی هاوڕێکان

یاریگا –

یانە ئەمریکییەکان فیلیپێ کۆوتینیۆی بەڕازیلیان کردووەتە ئامانج.

کۆوتینیۆ هاوینی رابردوو متمانەی ئونای ئێمری راهێنەری ئاستۆنی ڤێڵای لەدەستدا و بەشێوەیەکی خواستن پەیوەندی بە یانەی دوحەیلی قەتەرییەوە کرد.

بەڵام لەگەڵ یانە قەتەرییەکە بە دۆخێکی باشدا تێناپەڕێت، بەشداری 9 یاری کردووە، بەشێوەکی گشتی تەنیا 689 خولەک یاری کردووە و 4 گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی درووستکردووە.

ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە بەڕازیلییەکە لە قەتەر ئاسودە نییە و بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت، هەریەکە لە یانەکانی ئینتەر مەیامی و لۆس ئەنجڵس گالاکسی ئەمریکیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

کۆتی ئەگەر پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی بکات لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێ دێرینەکانی وەک مێسی، سوارێز، ئەلبا و بۆسکێتس یەکدەگرێتەوە، کە لە بارسێلۆنا بەیەکەوە یارییان کردووە.

ماوەی خواستنەکەی کۆوتینیۆ لەگەڵ دوحەیل لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، لەگەڵ ئاستۆن ڤێلاش تا هاوینی 2026 گرێبەستی هەیە، بەڵام یاریکردن لە ڤێلا پارک بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هاتووە و پێویستە یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

فیلیپێ یەکێک بوو لە دیارترین ئەستێرە بەڕازیلییەکان و چاوەڕوانی سەرکەوتنی مەزنی لێ دەکرا، لە هاوینی 2018 بە بڕی 135 ملیۆن یۆرۆ لیڤەرپوولی بەرەو بارسێلۆنا جێهێشت، بەڵام دوای پەیوەندیکردنی بە بارسا ئاستی راستەقینەی خۆی لەدەستدا و کۆتایی بە سەرجەم چاوەڕوانییەکان گەورەکان هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button