چێڵسی یاریزانێكی بێنفیكای كردووەته ئامانج
یاریگا-
یانه‌ی چێڵسی بۆ به‌هێزكردنی هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئا‌نتۆنیۆ سیلڤای یاریزانی بێنفیكا ده‌دات.
رۆژنامه‌ی ئا بۆڵای پورتوگالی بڵاویكرده‌وه، چێڵسی هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ ئا‌نتۆنیۆ سیلڤای یاریزانی بێنفیکا بگاته رێكه‌وتن ئه‌مه‌ش له پێناو به‌هێزكردنی هێلی به‌رگری یانه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردۆته‌وه، بلوز به‌فه‌رمی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی سیلڤای ته‌مه‌نی 20 ساڵ كردووه، ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا یاریزانه‌كه بگوازێته‌وه، نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆیه.
چێڵسی یه‌كه‌م ئۆفه‌ری خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی سیلڤا به بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ره‌تكرایه‌وه، یانه له‌نده‌نیه‌كه ده‌یه‌وێت پێش یانه‌كانی تر بكه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ یانه گه‌وره‌كان ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌وانه‌ش مانچسته‌ر یونایتد.