ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید دەربڕی.

شەوی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی ریال مەدرید كۆتایی هات.

لە لێدوانەكانی دوای یارییەكە ئانچێلۆتی گوتی:

یارییەكەی ئەمڕۆ پێوویستی بە هەوڵێكی زۆر بوو، بەڵام ئێستا چوار رۆژمان لەبەردەستدایە، سەركەوتنمان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید بەدەستهێنا چونكە تا كۆتایی وزەی خۆمان پاراست، خۆسێلو و براهیم دیاز بردنەوەكەیان بۆ هێناین.

بەردەوام بوو گوتیشی: 

سێ گۆڵمان لێكرا؟ ئێستا دەبێت هەندێك هەڵە چاك بكەینەوە، بەڵام گۆڵەكەی گریزمان نایاب بوو، ئاستی كێپاش باش بوو، لە دوو گۆڵی یەكەم نەیتوانی هیچ بكات، ئێمە هەڵیدەبژێرین لە یاری كۆتاییدا كێ یاری دەكات ئەو یان لۆنین.

راهێنەرە ئیتاڵیەكەی یانە شاهانەكە سەبارەت بە گێمی زیادكراو گوتی:

مانویێل پێلێگرینی وەرزی رابردوو راستیكرد كاتێك گوتی پێوویستە گێمە زیادكراوەكانی پاڵەوانییەتیەكان هەڵبوەشێندرێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بارسێلۆنا رووبەڕووی ئۆساسۆنا ببێتەوە، براوەی نێوان لە یاری كۆتاییدا بەرامبەر ریال مەدرید یاری دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button