ئاسیا

ترۆسیێر: 10 جار بەرامبەر ژاپۆن یاریی بکەین 9 جار دەدۆڕێین

Yariga App

یاریگا

فلیپێ ترۆسیێر راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ژاپن، پێیوایە ئەو هەڵبژاردەیە بە جۆرێک پێشکەوتووە و بەهێز بووە، ئەگەر 10 جار بەرامبەریان یاریی بکەن، نۆ جار دەدۆڕێن.

هەڵبژاردەی ڤیەتنام بە راهێنەرایەتی فلیپی تۆرسیێری فەرەنسی، لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا و لە کۆمەڵەی چوارەم، رووبەڕووی ژاپۆن دەبنەوە و راهێنەرە ئەو هەڵبژاردەیە پێیوایە ئەرکیان بەرامبەر ژاپۆنیەکان، زۆر لەوە قورسترە کە چاوەڕێ دەکرێت.

راهێنەرە فەرەنسیەکە لەبارەی رووبەڕووبونەوەی هەڵبژاردەی ژاپۆن دەڵێت

یەکەم یاریمان بەرامبەر ژاپۆنە، پێموایە ئەگەر 10 جار بەرامبەر ژاپۆن یاری بکەین، ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە لەیاری 9 یاری بدۆڕێین،  گرنگترین یاریی ئێمە بەرامبەر ئەندەنوسیایە، لە جامی نەتەوەکانی 2019 ڤێتنام توانی بە جیاوازییەکی کەم سەرکەوێت بۆ قۆناغی دووەم، ئەمساڵیش پێویستمان بە بەختێکی زۆرە، بەم دواییانەدا لەگەڵ عێراق یاریمان کردووە و بە ئەنجامی 0-1 دۆڕاوین، هەر بۆیە یاریزانەکانمان ئەزموونیان هەیە لە یاریکردن بەرامبەر عێراق، داوایان لێدەکەم بە هەموو هێز و جەستەییەوە یاری بکەن و متمانەیان بەخۆیان هەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button