یاریگا –
جێرارد پیكێ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دوای ئەوەی بەشێوەیەكی یەكجاری وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند، بە شێوەیەكی جیاواز گەڕانەوەی بۆ جیهانی تۆپی پێ ئاشكرا كرد.
لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2022 جێرارد پیكێ بە شێوەیەكی یەكجاری و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە لاكێشەی سەوز كرد.
لە دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ، پیكێ خولێكی تۆپی پێی بە ناوی ” Kings League ” كردەوە، كە توانی چەند ئەستێرەیەكی یۆپی پێ كۆ بكاتەوە كە یاری تێدا بكەن.
Es un nuevo año y después de pensarlo detenidamente he decidido volver al fútbol. Lo echo mucho de menos. Esta vez no será como jugador. Será como entrenador. Compartiré más detalles al final de la semana.
— Gerard Piqué (@3gerardpique) January 9, 2024
پیكێ لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی ئێكس دووبارە گەڕانەوەی بۆ جیهانی تۆپی پێ وەك راهێنەر راگەیاند.
پیكێ لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی:
ساڵێکی نوێیە و دوای بیرکردنەوەیەکی ورد، بڕیارمدا بگەڕێمەوە بۆ جیهانی تۆپی پێ. زۆر بیری دەکەم. ئەمجارەیان یاریزان نابم. من دەچمە مەشق و راهێنانەکان و دەبمە راهێنەر. لە کۆتایی هەفتەدا وردەکاری زیاتر رادەگەیەنم.
پیكێ لە كاروانی وەرزشیدا، 667 یاری كردووە و توانیویەتی 58 گۆڵ بكات و 14 گۆڵیش درووست بكات.