ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول پێكانی یاریزانێكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پێكانی یەكێكی دیكە لە ئەستێرەكانی یانەكەی راگەیاند، پێش یارییەكەی جامی كاراباو.

وا بڕیارە سبەی چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری فولهام بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئارسیناڵ لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا، ئارنۆڵد تووشی پێكان هات.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی بەرگریكارەكەی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەی رێدزدا هاتووە:

ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بووە و بەهۆیەوە چەند هەفتەیەك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەهۆی پێكانەكەیەوە ئارنۆڵد سێ هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ئارنۆڵد لە 18 یاریدا بەشداری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button