عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ هەولێر لە نێوان عەبدولقادر حوسێن و قەحتان جەسیر بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر بۆ راهێنەری تیپی خولی ئەستێرەکانی عێراقی یانەکە، لە نێوان دوو بژاردە بڕیاری کۆتایی دەدات بۆ ئەوەی بابەتی راهێنەری داهاتووی یانەکە یەکلا بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر لە نێوان عەبدولقادر حوسێن راهێنەری کاتی یانەکە و قەحتان جەسیر راهێنەری پێشووی قوە جەوییە و مینا بڕیار دەدات و یەکێکیان هەڵدەبژێرێت.

بژاردەی یەکەم: بەردەوامبوونی عەبدولقادر حوسێنە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لەنێو دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر زۆرینەی دەنگەکان لەگەڵ ئەوەدان متمانە بە عەبدولقادر حوسێن راهێنەری کاتی یانەکە نوێبکەنەوە و ئەو راهێنەرە کوردە لە راهێنەرایەتی یانەکە بەردەوام بێت، کە ئەو راهێنەرە کوردە لە چوار یاریی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق راهێنەرایەتی یانەکەی کرد، بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوون و دۆڕانێکی بەدەستهێنا.

عەبدولقادر حوسێن نزیکترین بژاردەیە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری هەمیشەیی یانەکە و شوان مامۆش وەکو یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵی کار بکات.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0eYprWh3iAR9wP6GkyhoBfcit9WyYDRnxkw7N4tP4wXoRuXjCtgqS6rFgwrqTcsw8l

بژاردەی دووەم: قەحتان جەسیر بە مووچەیەکی ‘گونجاو’ ببێتە راهێنەری یانەکە

قەحتان جەسیر راهێنەری پێشووی یانەکانی قوە جەوییە و مینا و شوڕتە و تەڵەبە و هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، یەکێک لە بژاردە نزیکەکانە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەی هەولێر، بەڵام بەرزی نرخی گرێبەستی ئەو راهێنەرە و خراپی دۆخی دارایی یانەی هەولێر بەربەستێکی گەورەیە لە بەردەم رێککەوتنی هەردوولا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر و قەحتان جەسیر لە گفتوگۆدان، بەڵام یانەی هەولێر دەیەوێت بە مووچەیەکی مامناوەند واژۆ لەگەڵ ئەو راهێنەرە بکات، لەکاتێکدا گرێبەستی وەرزی رابردووی ئەو راهێنەرە لە یانەی مینا نزیکەی 200 ملیۆن دینار بووە، بەهۆی خراپی دۆخی دارایی یانەی هەولێر قەحتان جەسیر بژاردەی دووەمی بەردەم دەستەی کارگێڕی یانەکەی قەڵاومنارەیە.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0261g5cby6M4A2CSjXtGbxLSZcoRiuKnoFUFTDLT3X5F9SNghjWyTTtth1eoVNB2Kml

هەولێر بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی پازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، لەکۆی 12 گەڕی خولەکە یانەکەی قەڵاومنارە شەش یاریی دۆڕاندووە و تەنیا سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە، دوای جامی ئاسیا و دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی عێراق، هەولێر لە یەکەم یارییدا لە یاریگای خۆی میوانداریی نەورۆز دەکات و دواتریش هەر لە یاریگای خۆی میوانداریی کەرخ دەکات.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02P84qAFF8SZNoaN2UUofPD41Vp7sDSv34LcZssKAt5KAdkbtzC1D7A2MRWA1uQFoAl

بابەتی زیاتر

Back to top button