ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتفه‌ره‌نساگرنگترین

”جود بێڵینگهام گەورەترین کێشەی بەردەم گواستنەوەی ئێمباپێیە بۆ مەدرید”

ئەفسانەیەکی فەرەنسی بۆ کیلیان: بڕۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

بابەتی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید، پڕ-دەنگۆترین بابەتی بازاڕی گواستنەوەکانە.

لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، گرێبەستی کیلیان لە پاریس سانجێرمان بەسەر دەچێت، یانەکانی ریال مەدرید و لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەستێرە فەرەنسییەکە دەکەن، هەرچەندە باس لە گرنگیپێدانی لەلایەن چێڵسی و ئارسیناڵیشەوە دەکرێت.

ئیمانوێل پیتی، ئەفسانەی فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆک سپۆرت جەختیکردەوە، رەنگە جود بێڵینگهام لە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید ببێتە کێشە بۆ ئێمباپێ، چونکە ئێستا جود ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیە.

پیتی پێی وایە، ریال مەدرید بە هەمان پێشوازی هاوینی ساڵی 2022 پێشوازی لە ئێمباپێ ناکات، چونکە ئەوکاتە کیلیان پشتی لە مەدرید کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان نوێکردەوە، ئیمانوێل پیتی لە بەرنامەی تۆک سپۆرت دڕایڤ کە دارێن بێنت و ئاندی گۆڵدشتاین بەشداریان تێدا کردبوو، دەڵێت

مەدرید ئامادەبوو بە پارەیەکی زۆر و فەرشی سوور، پێشوازی لە کیلیان بکات، ریال مەدرید ئامادەبوو بانکی بۆ بشکێنێت، بەڵام دواتر هەموو هاوکێشەکە گۆڕا و مەدرید ساردبووەتەوە. بۆچی ساردبووەتەوە؟ ریال هەستدەکات خیانەتی لێکراوە، دڵنیانیم لەم بابەتە، بەڵام دۆخەکە بەمشێوەیەیە. لە سەرووی هەموو کێشەکانەوە، بێڵینگهامت هەیە. ئێستا ئەستێرەی یەکەمی ریال مەدریدە، ئایا پێتوایە ئەستێرەی دیکە دەتوانێت بە تەنیا لە مەدرید بدرەوشێتەوە؟.

بێڵینگهام لە هاوینی رابردوودا لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مەدرید کرد و ئێستا درێسی ژمارە پێنجی زێڕینی زینەدین زیدان دەپۆشێت.

لە کۆی 17 یاریدا، بێڵی 13 گۆڵی کردووە و گۆڵکاری یەکەمی لالیگایە، پیتی لەبارەی ئەم دۆخە دەڵێت

ئایا دەزانیت مەدرید چۆن کار دەکات؟ زۆر ئەستەمە، چونکە خۆبینییەکی روون هەیە. ریال مەدرید زۆر چامپیۆنزلیگی هەیە و چەندین یاریزانیان باڵۆن دۆریان بردووەتەوە، بە بردنەوەی ئەم نازناو دەستکەوتانە راهاتوون. ئەگەر بچێتە مەدرید، پێویستە خۆی بسەلمێنێت کە کیلیانە و یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان. ئەمە کارێکی ئاسان نابێت، چونکە هاوشێوەی 18 مانگ بەر لە ئێستا، پێشوازی لێناکرێت.

پیتی پێی وایە ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە و دەبێ ئێمباپێ بەوردی هاوکێشەکان لێکبداتەوە

هەموو شتێک گۆڕاوە، ئەگەر من ئێمباپێ بم، پرسیارێک لە خۆم دەکەم، ئەگەر ئاوا حەزم لە ریال مەدریدە، بۆچی 18 مانگ بەر لە ئێستا پەیوەندیم بەو یانەیەوە نەکرد؟ بۆچی ئێستا بچم؟ بەڵام ئێستا کێشەی سەرەکی ئێمباپێ بوونە بە ئەستێرەی یەکەمی مەدرید. دەزانیت لە ژووری جلگۆڕین چ بابەتێک لەسەرووی هەموویەوە دێت؟ باشترینەکان بەردەوام باشترین مووچەیان دەوێت. چونکە کاتێک ئەستێرە گەورەکان هەست بە جیاکاری دەکەن، لەو خاڵەوە ئیتر شڵەژانی ژووری جلگۆڕین دەستپێدەکات.

زۆربەی میدیاکان قسە لەبارەی گواستنەوەی ئێمباپێ دەکەن، بە گوێرەی ئاماژەی زۆربەی میدیاکان، مەدرید تاوەکو 15ی ئەم مانگە چاوەڕێی ئێمباپێ دەکات و دواتر بڕیاری کۆتایی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button