ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

نوێترین زانیاری لەسەر گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید

''هیچ بابەتێکی نوێ لە پڕۆسەکەدا نییە''

Yariga App

یاریگا –

درەنگانی شەوی رابردوو، تۆڕی هەواڵی فووت مێرکاتۆ  لە زاری چەند کەسێکی نزیکی کیلیان ئێمباپێ، زانیاری لەبارەی داهاتووی ئەستێرە فەرەنسییەکە بڵاوکردەوە.

تەنیا شەش مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید ماوە، ئێستا هەر یانەیەک بیەوێت، دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ پاریس سانجێرمان، گفتوگۆکان دەستپێبکات.

درەنگانی شەوی رابردوو، یەکشەممە، سانتی ئۆنا، رۆژنامەنووس لە تۆڕی فووت مێركاتۆ بڵاویکردەوە، هەموو شتێك كۆتایی هات و وەرزی داهاتوو كیلیان ئێمباپێ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات.

هیچ گرێبەست و رێککەوتنێک نەکراوە

فابریس هۆکینس، رۆژنامەنووسی دیاری رادیۆی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ئێمباپێ هیچ شتێکی لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ پاریس باس نەکردووە.

رۆژنامەنووسەکە روونیکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێی 25 ساڵان بڕیاری نەداوە و دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید، راست نین

هیچ رێکەوتنێک لەبارەی داهاتووی ئێمباپێ نەکراوە، لەم کاتەدا هیچ گفتوگۆیەک لەئارادا نییە، بە گوێرەی کەسێکی نزیک لە ئێمباپێ. هیچ دەنگۆ و هەواڵێک کاریگەری لەسەر ساتی بڕیاردانی کیلیان ناکات.

پاریس سانجێرمان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئێمباپێ دەکات و دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژ بکاتەوە.

چەند ساڵێکە ناوی ئێمباپێ بە ریال مەدرید دەبەسترێتەوە، بەڵام لە دوا ساتەکانی مێرکاتۆی یاریزاناندا، پڕۆسەی گواستنەوەکە هەرەس دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button