ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئونای ئێمری سمیس رۆوی کردووەتە ئامانج

یاریزانەکە ئامانجێکی گەورەی هەیە

Yariga App

یاریگا –

سمیس رۆوی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵ دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵیت.

ناوەڕاستکاری یانەی ئارسیناڵی لەندەنی سمیس رۆو، بەهۆی کەم یاریکردن بیر لەوە دەکاتەوە لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

رۆوی تەمەن 23 ساڵان لەم وەرزە تەنیا لە 2 یاری لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بووە، بەشێوەیەکی گشتی بەشداری 12 یاری کردووە و تەنیا 246′ خولەک یاری کردووە.

سمیس رۆو لەگەڵ ئارسیناڵ

ماڵپەڕی Fichajes بڵاویکردووەتەوە، ئونای ئێمری راهێنەری یانەی ئاستۆن ڤێلا ئەو یاریزانەی کردووەتە ئامانج، داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە لەم مێرکاتۆیە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

سمیس رۆو لە وەرزی 2021/22 یەکێک لە یاریزانە دڵخوازەکانی هاندەرانی ئارسیناڵ بوو، ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش دەکرد، لە 33 یاریدا توانی 10 گۆڵ بۆ تیپەکەی بکات، 2 گۆڵیشی درووستکرد.

بەڵام لە وەرزی دواتر بەهۆی پێکانێکی درێژخایەن لە بەشێکی زۆری یارییەکانی یانەکەی بێبەش بوو، گابڕیێل مارتینێلی بەڕازیلی شوێنی ئەوەی پڕکردوە و ئاستێکی بەرزیش پێشکەشدەکات.

سمیس رۆو لەگەڵ ئارسیناڵ

ناوبراو خەون بەوە دەبینێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بکات. بەڵام دڵنیایە ئەگەر بەمشێوەی ئێستا بەردەوامبێت، لەلایەن گارێس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەکە بانگهێشت ناکرێت.

بۆیە ناوبراو بڕیاریداوە لە گواستنەوەی زستانە یانەکە جێبهێڵیت تا چانسی بەشداریکردنی لە یۆرۆی ئەڵمانیای بۆ بگەڕێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە گرێبەستەکەی سمیس لەگەڵ گەنەرز، لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.

ئەگەری هەیە یاریزانەکە بەشێوەی خواستن بۆ 6 مانگ پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، ئاستۆن ڤێلایش یەکێکە لەو یانەنەی خواستێکی زۆری لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە هەیە، ئامادەشە 50 ملیۆن لە پێناو گواستنەوەی بە گرێبەستێکی درێژ خایەن خەرج بکات.

سمیس رۆو لەگەڵ ئینگڵتەڕا

بابەتی زیاتر

Back to top button