سه‌ردار ئیسماعیل: گۆڕانكاری له یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه ده‌بێت به‌گوێره‌ی یاسا بێت
یاریگا-
سه‌ردار ئیسماعیل دەڵێت ‘هەر گۆڕانکارییەک لە دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر یان هەر یانەیەکی دیکە بکرێت، دەبێت بەگوێرەی یاسا بێت’.
سه‌ردار ئیسماعیل، به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزشی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند :’له هه‌رێمی كوردستان 117 یانه هه‌ن، كه به‌شێكیان ده‌مه‌زراوه‌یین ئێمه هاوكارییان ناكه‌ین، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش نووسراومان بۆ 78 یانه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌رزكردۆته‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 35 نووسراو دراوه كه پاڵپشتی دارایی (منحه) بكرێن’. گوتیشی، لێژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ پێداچوونه‌وه به یانه‌كان و پله‌به‌ندی ده‌كرێن و له هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌بێت پێنج یاری سه‌ره‌كی هه‌بن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانیمان رازامه‌ندی به‌رێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تی گۆڵفی ساڵی 2025 له هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرین.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ركه‌سێك دوو پۆستی وه‌رزشی هه‌بێت ده‌بێت له پۆستێكیان ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، چەند کەسێک ئەم بڕیارەیان بەسەر جێبەجێکراوە، بەڵام نامانەوێط ناوەکانیان ئاشکرا بکەین’.
له‌باره‌ی دۆخی ئێستای یانه‌ی هه‌ولێر و ئەگەری گۆڕینی دەستەی کارگێڕی یانەکە گوتی :’یانه‌ی هه‌ولێر كێشه‌ی دارایی هه‌یه، ئێمه وه‌كو حكومه‌ت ناتوانین ته‌نها هاوكاری دارایی یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ین، ده‌بێت یانه‌كان پشت به‌خۆیان ببه‌ستن، حكومه‌ت به‌رده‌وام پاڵپشتی یانه‌كانی كردووه، ئەگەر گۆڕانکاریی لە دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر یان هەر یانەیەکی دیکە بکرێت، دەبێت بەگوێرەی یاسا بێت’.
گوتیشی، كردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كان له نێو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش نابێته شوێنگره‌وه‌ی لێژنه‌ی ئۆلۆمپیی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو ده‌بێته هاوكاری لیژنه‌كه.
له كۆتایی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان ره‌زامه‌ندی دراوه هۆلی زه‌رد له شاری هه‌ولێر نۆژه‌ن بكرێته‌وه.