بەرازیل ڕاهێنەری نوێی دەستنیشان کرد
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل دەستوبردی کرد لە دیاریکردنی ڕاهێنەری نوێ بۆ هەڵبژاردەکەیان پاش کەمتر لە 72 کاتژمێر بەسەر دوورخستنەوەی فێرناندۆ دێنیز.
یەکێتیەکە ڕایگەیاند کە دۆریڤاڵ جونیۆریان وەک ڕاهێنەری نوێ بۆ پۆستەکە دیاری کردووە.
لە دوای دوورخستنەوەی تیتی بەهۆی دەرکرانیان لە مۆندیالی قەتەر، دۆریڤاڵ دووەمین ڕاهێنەرە ئەرکەکەی پێ بسپێردرێت پاش دێنیز کە تەنها شەش یاریی بواری پێ درا ڕاهێنەرایەتی سامبا بکات.
ئەم ڕاهێنەرە تەمەن 61 ساڵە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2002 هاتووەتە نێو کاری ڕاهێنەرایەتی و، چەندین یانەی جیاوازی سەرپەرشتی کردووە. نازناوەکانی بریتین لە چەند جامێکی بەڕازیل و، دیارترین دەستکەوتیشی کۆپا لیبەرتادۆرێسە لەگەڵ فلامینگۆی وڵاتەکەی لە ساڵی 2022.
دۆریڤاڵ پێش یارییەکانی کۆپا ئەمریکا کە یۆنیۆی ئەم ساڵ دەست پێ دەکات، دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و مەکسیک تاقیکردنەوەی بەردەمی دەبن.