یاریگا
ئارسیناڵ لە قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەڕا و لە یاریگای خۆی میوانداری لیڤەرپوولی کرد و یارییەکەشی دۆڕاند و ماڵئاوایی کرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوولا زۆر هەوڵیاندا بۆ هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتری، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە کۆتایدا نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
نیوەی دووەمیش خەریکبوو هاوشێوەی نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی بێ، بەڵام لە خولەکی 80 جەیکۆب توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی لیڤەرپوول لە دژی ئارسیناڵی خاوەن یاریگا تۆمار بکات.
دوای ئەم گۆڵەی یاریزانانی خاوەن یاریگا زۆر هەوڵیاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام هەموو هەوڵەکانیان بێسوود بوون.
یارییەکە لە کۆتاییەکانی نزیکبووە لویس دیازی کۆلۆمبی هێرشبەری لیڤەرپوول لە خولەکی 95 توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی ئارسیناڵ بهەژێنێت.
لیڤەرپوول بەم سەرکەوتنە گەیشتنی بۆ قۆناغی چوارەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا مسۆگەر کرد و لە بەرامبەردا ئارسیناڵی خاوەن یاریگا ماڵئاوایی کرد.