ئینگلتەرا

میکا ڕیچاردس مانگێک دووردەکەوێتەوە

میکا ڕیچاردس بەرگریکاری یانەی مانچستەر  ستی بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە پاش ئەوەی لەگەڵ  هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی بەریتانیا تووشی پێکان هات.

پێشبینی دەکرا ڕیچاردس تەنیا یەک هەفتە دووربکەوێتەوە پاش ئەوەی بەرامبەر کۆریای باشور  پێکرا بەڵام پێکانەکەی لەوە مەترسیداتربوو کە پێشبینی دەکرا.

لەدوای یاری جامی قەڵغانی ئینگلتەرا، ڕۆبەرتۆ مانچینی ڕاهێنەری مانجستەر ستی لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکەدا هەواڵەکەی ڕاگەیاند و بەمەش لە سەرەتاکانی پریمەرلیگ دادەبڕێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close