ڤیدیۆ | بێڵینگهام بە هەڵسوکەوتێکی هەمووانی سەرسام کرد
یاریگا –
بێڵینگهام لە جامی شای ئیسپانیا بە هەڵسوکەوتێکی هەمووانی سەرسام کرد، هەڵوێستێکی مرۆڤانەی نواند.
جود بێڵێننگهام ناوەڕاستکاری ریال مەدرید لە یاریی یانکەی لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاراندینا، لە نیوەی دووەم لەوکاتەی پلەکانی گەرما دابەزیبوون، بەتانییەکەی خۆی بە یەکێک لەو منداڵانە دا کە لە دەوروبەری یاریگا تۆپیان دەهێنایەوە.
🎥 |
قمة الأخلاق من بيلينغهام وتعامله مع الطفل 🤍 pic.twitter.com/C5kMoHQE03
— محمود مجيد (@MMajeedX) January 6, 2024
دوای یارییەکە ئەو منداڵەی بێڵێنگهام بەتانییەکەی خۆی پێدا، لەلایەن میدیاکانی ئیسپانیاوە لێدوانی لێوەرگیرا، ئۆلی دەڵێت :’بێڵینگهام یاریزانی دڵخوازی منە، نازانم کاتێک هاتە لام چی پێ گوتم، ئەمڕۆ خۆشترین رۆژی من بوو، هەرگیز ئەمڕۆ لەیاد ناکەم’.
🚨🚨🚨🎥 مترجم |
مقابلة مع الطفل الذي قام بيلينغهام بإعطاءه بطانية والتقاط صورة معه .. سعادته لاتوصف 🤍👏🏻 https://t.co/BSDWDtFr0r pic.twitter.com/gH7tPdS7vJ
— محمود مجيد (@MMajeedX) January 6, 2024