ئینگلتەرا
هێندەرسۆن دەیەوێت بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ
یاریگا
جۆردان هێندەرسۆن ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلتەرا، بە دوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی زستانی ئەمساڵ بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە ناوەراستکارەکەی پێشووی لیڤەرپوول، لە ژیان و مانەوەی لە سعودیە ناڕازییە بۆیە دوای تەنها پێنج مانگ بیر لە گەڕانەوە بۆ خولی وڵاتەکەی دەکاتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، جۆردان هێندەرسۆن ناوەڕاستکاری یانەی ئیتیفاق، ئامادەیە دەستبەرداری مووچە 700 هەزار پاوەندەکەی بێت و جارێکی تر بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.
یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا تاوەکو ئەم ساتە هیچ داوایەکی فەرمی لە یانەکەی نەکردووە، بەڵام چاوەڕێ ناکرێت یانەکەی ئامادە بێت بە شێوەیەکی کاتی یانیش بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت.