کوردستان

گواستنەوەی یاریزان لە خولەکانی کوردستان جمەی دێ

Yariga App

گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە خولەکانی کوردستان تایبەت لە نێوان یانە نایابەکانی کوردستان و یانە پلە یەکەکانی کوردستان دەستیپێکردووە.

دوای چەند ڕۆژێکی کەم لە کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە لە نێوان یانەکانی کوردستان، چەندین یاریزان یانەکانی پێشووی خۆیانیان جێهێشت و یانەی نوێیان دیاریکرد بۆ تەواو کردنی وەرزی دووەم تیایدا، هاوڕێ ئەنوەر دوای جێهێشتنی یانەی شێروانە پەیوەندی بە یانەی شەقڵاوە کرد و دوێنێش لە یەکەم یاریدا توانی گۆڵ بۆ یانەکەی بناری سەفین تۆمار بکات، دیارعەلی ناسراو بە حەمکە لە یانەی شێروانەوە پەیوەندی بە یانەی هەندرێن کردوە و ئەمڕۆش یەکەم یاری خۆی لەگەڵ یانە نوێیەکەی بەرامبەر یانەی سەیدسادق ئەنجامدەدات، داناعوسمانی هێرشبەری وەرزی ڕابردووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر دوای سێ مانگ چاوەڕوانی لە کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی هەندرێنەوە کرد، یانەی ڕانیە سەرکەوتوو بوو لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی هاوکارجەمال کە پێشووتر ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەی سەیدسادق پێشکەش دەکرد، پشکی شێر لە گواستنەوەی یاریزانان تا ئێستا بەر یانەی هەندرێن و ڕانیە کەوتووە و هێنانی یاریزانی تازەش لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ ئەم دوو یانەیە بەردەوام دەبێت، دوایین گواستنەوەی یاریزانان لە نێوان یانەکان:

ئەمیر ئیسماعیل لە یانەی ئاڕاڕاتەوە بۆ یانەی هەولێر

سیاکۆمستەفا لە یانەی هەندرێنەوە بۆ یانەی ڕانیە

عەلی جومعە لە یانەی سەیدسادقەوە بۆ یانەی سۆران

فەرمان عوسمان لە یانەی سەیدسادقەوە بۆ یانەی سۆران

محەمەد هاوار لە یانەی هەندرێنەوە بۆ یانەی سۆران

شادومان سەباح لە یانەی سیروانی نوێ وە بۆ یانەی هەندرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button