پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەكی نیوكاسڵی دەوێت
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ برۆنۆ گویمارێشی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی نیوكاسڵ یونایتد واژۆ بكات.
گرێبەستەكەی گویمارێش لەگەڵ نیوكاسڵ یونایتد لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.
🧐 La nueva obsesión de Luis Enrique para reforzar el PSG que cuesta… ¡115 millones de euros! https://t.co/OHICDoxAHQ
— MARCA (@marca) January 5, 2024
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستكارەكەی نیوكاسڵ یونایتد دەدات.
بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، یانە فەڕەنسیەكە لەسەر داوای لویس ئێنرێكێی راهێنەر و بۆ بەهێزكردنی هێڵی ناوەند هەوڵی گواستنەوەی گویمارێش دەدەن.
لە راپۆرتەكەی ماركاشدا هاتووە، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ئەستێرە بەڕازیلیەكە لەگەڵ نیوكاسڵ یونایتد 115 ملیۆن یۆرۆیە و یانە فەڕەنسیەكە ئامادەیە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بدات.
یانە فەڕەنسیەكە پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی برۆنۆ گویمارێش هەیە، ئەوەش رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ یانە فەڕەنسیەكە.
لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2022 برۆنۆ لە ریزەكانی لیۆنەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد و لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەشداری لە 19 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.