یاریگا –
كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات دووپاتیكردەوە كە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی لە یانەكەی شایەنی رێزی زیاتر بوو.
لە هاوینی ساڵی 2021 دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە كرد و بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ كیلیان ئێمباپێ یاریانكرد، دواتر پەیوەندی بە ریزەكانی ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە كرد.
Para Kylian Mbappé, Lionel Messi merecía más respeto del que tuvo en Francia, durante su etapa en PSG 🇫🇷
¿Coincidís? 🤔
🎙️Amazon Prime pic.twitter.com/AMuD7zi8SL
— El Gráfico (@elgraficoweb) January 5, 2024
لە لێدوانێكیدا بۆ Prime Video Sport France كیلیان ئێمباپێ گوتی:
هەمیشە بیری یاریكردن لەگەڵ مێسی دەكەم، بۆ هێرشبەرێكی وەك من، لەگەڵ مێسی هەمیشە گەرەنتی ئەوە هەبوو كە تۆپەكە بەدەست دەهێنیت.
بەردەوام بوو گوتیشی:
ئەوە شتێك بوو كە تەنیا لیۆ دەیتوانی پێشكەشی بكات. یاریكردن لەگەل مێسی بەراستی تایبەت بوو.
گۆڵكارەكەی مێژووی پاریس سانجێرمان گوتیشی:
بە بڕوای من لیۆنێل مێسی شایەنی رێزێكی زیاتر بوو لەوەی لە فەڕەنسا هەیبوو، لەماوەی یاریكردنی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.
لیۆ بە درێسی پاریس سانجێرمانەوە 75 یاری لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان كرد، توانی 32 گۆڵ بكات و 35 گۆڵیش درووست بكات.