یاریگا –
ماوەی دوورکەوتنەوەی جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی ئاشکرا کرا.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 19ـی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگای گران کاناریا بووە میوانی لاس پاڵماس، یارییەکەشی بەزەحمەت و بە ئەنجامی 2-1 بردەوە.
هەر لە سەرەتای یارییەکە و لە خولەکی 11ـی گێمی یەکەم کانسێلۆ بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و ئاندرێس کریستێنسن هاتە جێگای.
کەمێک لەمەوبەر یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی جۆری پێکانەکەی جواوی ئاشکراکرد و رایگەیاند، کانسێلۆ تووشی گرژبوونی ماسولکەکانی ئەژنۆی چەپی بووە.
MEDICAL NEWS | Tests carried out this morning have revealed that first team player João Cancelo has a left MCL strain. He is out and his recovery will determine his availability. pic.twitter.com/r5tMSgGhl2
— FC Barcelona (@FCBarcelona) January 5, 2024
خۆشبەختانە پێکانی بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە پچڕانی بەستەری ئەژنۆ نییە و پێکانێکی سوکە، بەشێوەیەکی گشتی ئەو جۆرە پێکانە پێویستی بە هەفتەیەک بۆ سێ هەفتە پشوودان هەیە، یاریزانەکە دوای ئەو ماوەیە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
بەڵام تا ئێستا نازانرێت یاریزانەکە دەتوانێت بەشداری یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا بکات یاخود نا، گەڕانەوەی یاریزانەکە دەکەوێتە سەر توانای خێرا چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی.
کانسێلۆ لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن لە مانچێستەر ستییەوە پەیوەندیکرد بە بارسێلۆنا، لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 22 یاری بۆ یانەکەی کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە.