ئیتاڵیائینگلتەرا

بۆ دەستبەرداربوون لە ڤلاهۆڤیچ، یوڤی بە مەرج گوێ لە ئارسیناڵ دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی هێرشبەرێک لەم زستانەدا بۆ ئارسیناڵ، بووەتە بڕیارێک و لەو بارەیەشەوە میکێل ئارتێتا بەرپرسانی یانەکەی ئاگەدار کردووەتەوە. هەربۆیە لە ئێستادا و زیاتر لە هەر کاتێک مکوڕترن لە نزیکبوونەوە لە دوسان ڤلاهۆڤیچ.

ئاستی هەردوو هێرشبەری تۆپچیەکان، گابرێل خیسۆس و ئێدی نکیتا ڕووی لە داکشانە. بە جۆرێک ئەوەی یەکەمیان چواردە یارییە تەنها سێ گۆڵ و، ئینگلیزیەکەیش لە کۆتا نۆزدە یاریدا تەنها پێنج گۆڵی تۆمار کردووە.

سکای سپۆرتس زانیویەتی، یوڤێنتوس ئامادەیە گوێ لە دەستپێشخەرییەکەی ئارسیناڵ بگرێت بۆ دەستبەرداربوون لە دوسان، ئەگەر ئۆفەرەکە بریتی بێت لە بڕە پارەیەکی کاش لەگەڵ یاریزانێک.

پێشتر ئیڤان تۆنی ئامانجی یەکەمی یانە لەندەنییەکە بوو، بەڵام زۆری نرخەکەی یەکێکە لە ڕێگرییە سەرەکییەکان و ئەوە جگە لەوەی برێنتفۆرد نایانەوێت لەم زستانەدا بیفرۆشن.

هەمان سەرچاوە باسی لەوە کردووە کە یوڤی وەک کاش داوای 50 ملیۆن پاوەندی لە ئارسیناڵ کردووە، بەڵام ئەوەیان زیاتر بۆ دوورخستنەوەی لایەنی ئینگلیزیە تا دەست لە هێرشبەرە سڕبیەکەیان. بەڵام لە هەمان کاتدا خانمە پیرەکە کێشەی دارایی هەیە و ئەگەری هەیە دواجار هەر ڕێک بکەون.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button