” مانچێستەر یونایتد پێویستی بە بێنزێما هەیە ”
یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا چەند وەرزێکە، گەورەترین کێشەیان لە هێلی هێرشبردنەوە، ئەو یانەیە بەهۆی کەم گۆڵیان رووبەڕووی گەورەترین کێشە بونەتەوە.
لویس ساها هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتد، پێیوایە کەریم بێنزێمای هاونیشتیمانی و هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعودی، باشترین بژاردەیە بۆ ئەو یانەیە و داوا دەکات ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
ساها لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری گۆڵی جیهانی دەڵێت
بێنزێما دەتوانێت کێشەکانی هێلی پێشەوە مان یونایتد چارەسەر بکات، بۆیە بە بڕوای من باشترین بژاردەیە بۆ ئەو یانەیە، هیچ گومانێک لە تواناکانی ئەو یاریزانە نیە و لە رووی تەکتیکیشەوە دەتوانێت هاوکارێکی باش بێت بۆ یانەکانی، کەریم یاریزانێکی پیشەگەرە و یاریزانانی هاوشێوەی هۆیلۆندیش دەتوانن شتی زۆری لێوە فێر ببن
کەریم بێنزێما سەرەتای ئەم وەرزە گرێبەستێکی خەیاڵی، بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعودی واژۆ کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە فەرەنسیە بەهۆی چەند کێشەیەک ماوەیەکە ریزەکانی یانەکەی جێهێشتووە.