ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی روگویلۆن گەڕایەوە تۆتنهام

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی روگویلۆن لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە گەڕایەوە یانەی تۆتنهام.

کەمێک لەمەوبەر یانەی مانچێستەر یونایتد رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی ماوەی خواستنەکەی سێرجیۆ روگویلۆنیان کۆتایی پیهێناوە و یاریزانەکە دەگەڕێتەوە تۆتنهام.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو بەشێوەیەکی خواستن لە سپێرزەوە پەیوەندیکرد بە ریزەکانی شەیتانە سوورەکان.

بەپێی راگەیاندراوەکەی مانچێستەر یونایتد، بەهۆی گەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکان دەرفەتی یاریکردنی روگویلۆن لە یانەکەدا کەمدەبێتەوە، بۆیە بڕیاریاندوە لەپێناو بەژروەندی هەردولا ماوەی خواستنەکەی یاریزانەکە کۆتایی پێبهێنن.

روگویلۆن بە درێسی یانەکەی شاری مانچێستەر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 12 یاری کرد، بەشێوەیەکی گشتی 655′ خولەک یاریکرد، هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button