ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

سەیرترین گرێبەستی زستانە، مانگانە تەنها 1 یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

نیکۆلا کالینیچ، هێرشبەری پێشووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای 19 ساڵ گەڕایەوە ئەو یانەیەی کە لەوێ دەستی پێکردبوو.

نیکۆلا کالینیچ یەکێک بوو لە هێرشبەرە گەورەکانی کرواتیا لە مۆندیالی 2018ی رووسیادا کە درێسی ژمارە 9ی لەبەرکردبوو و لەگەڵ کرواتیا پلەی دووەمی جیهانی بەدەستهێنا. لە پرێمەرلیگ لەگەڵ بلاکبێرن رۆڤەرز، لە خولی ئیتاڵیا لەگەڵ فیۆرێنتینا، میلان، رۆما و هێلاس ڤێرۆنا و لە لالیگاش لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کردووە.

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید، یەکێک بوو لە لایەنگرانی ئەم هێرشبەرە، سەبارەت بەو یاریزانە دەیگوت:

زۆر پابەندە، یاریزانێکی باشە لە هێرشبردندا و زۆر باش کاردەکات، لە کاتی پێویستدا چارەسەری هێرشبەری پێشکەش بە تیپەکە دەکات.

بەڵام کالینیچ رۆڵێکی زۆری لە میترۆپۆلیتانۆدا نەبوو. لە ساڵی 2018 لە میلانۆ بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ چووە ئەتلەتیکۆ و تەنها 24 یاری (1090 خولەک) ئەنجامداوە. لەم یارییانەدا تەنها توانی 4 گۆڵی تۆمار بکات.

دیێگۆ کۆستا، ئەلڤارۆ مۆراتا، ئەنخێل کۆریا، ئەنتوان گریزمان رێگەی ئەویان لە هێڵی هێرشبردندا تەسک کردبووەوە و دواجار کالینیچ لە ساڵی 2019 بە خواستن پەیوەندی بە یانەی رۆماوە کرد. پاشان ئەتلەتیکۆ مەدریدی بەجێهێشت و لە ساڵی 2020 بە بڕی یەک ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ چووە یانەی هێلاس ڤێرۆنا.

لە تەمەنی 36 ساڵیدا، کالینیچ بڕیاریدا بگەڕێتەوە ماڵەوە، ئەو یانەیەی کە لەوێوە دەستی بە ژیانی تۆپی پێوە کردبوو. لە شوباتی 2022 پەیوەندی بە یانەی هایدۆک سپلیت کرد و لەوێ بەردەوامی بە مەشق و راهێنانەکانی دا. کالینیچ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ ئەم تیپە لە وەرزی 2005-2006 ئەنجامداوە.

لە ناوەڕاستی ئەم وەرزەدا کالینیچ 4 گۆڵی بۆ پلەی دووەمی وەرزی رابردوو لە خولی کرواتیا تۆمارکرد. بەڵام گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە و پشوویەکی وەرگرت. ئێستا دوای چەند مانگێک لە پشوو ئەم هێرشبەرە دووبارە لەگەڵ تیپی سپلیت گرێبەستێکی بە مووچەی مانگانەی یەک یۆرۆ واژۆ کردەووە.

یاریزانە پێشووەکەی ئەتلەتیکۆ کە ژمارە 9ی هەڵبژاردەی کرواتی لەبەر دەکات، دانی بەوەدانا کە ئاسانترین گرێبەست بوو لە ژیانی وەرزشیمدا.

لە وەرزی 2004-2005ەوە تیپی سپلیت ئەزموونی پاڵەوانێتی لە خولی کرواتیادا نەکردووە. ئێستا بە 6 خاڵ زیاتر لە ریکا پێشەنگی خولەکەی گرتووە و کالینیچیش وەکوو وەفایەک بۆ یانەی پێشووی و بە مەبەستی پاڵەوان بوون لە خولەکەدا بەم بڕە گرێبەستی لەگەڵیاندا واژوو کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button