یاریگا-
یانه‌ی چوارقوڕنه له‌گه‌ڵ چه‌ند راهێنه‌رێك له گفتوگۆدایه، رۆیشتنی چه‌ند یاریزانێكیش له یانه‌كه ره‌تده‌كرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، به‌شێك له یاریزانانی یانه‌ی چوارقوڕنه داوای ده‌ستبه‌رداربوون له یانه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی چوارقوڕنه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه.
هه‌كاری داود، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی چوارقوڕنه به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، هه‌واڵی رۆیشتنی چه‌ند یاریزانێك له یانه‌كه‌مان دووره له راستی هیچ یاریزانێك به زۆر له یانه‌كه ناهێلینهوه، به‌ڵام به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری هیچ یاریزانیكیش نابین، یه‌ك یاریزانمان كێشه‌ی هه‌بوو، كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركرا، سه‌رجه‌میان له یانه‌كه ئاسووده‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی یانه‌ی چوارقوڕنه گوتیشی، نامانه‌وێت په‌له بكه‌ین له دیاریكردنی راهێنه‌ر، بۆ یاری به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخانیش ئه‌حمه‌د عه‌لی سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه ده‌كات.
گوتیشی، هه‌وڵده‌ده‌ین راهێنه‌رێكی به‌توانا و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی بكه‌ینه راهێنه‌ری یانه‌كه‌مان چه‌ند ناوێك هه‌ن له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی باشترینیان بۆ یانه‌كه هه‌ڵبژێرین.