ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لاس پاڵماس

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لاس پاڵماس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:30 لاس پاڵماس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆزدەی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە تێر شتیگن، گاڤی ، ئینیگۆ مارتینێز ، پێدری و ماركۆس ئالۆنسۆ بێ بەش دەبێت.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی 10 خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لاس پاڵماس:

گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا

هێڵی بەرگری: باڵدی، ئاراوخۆ، كۆندێ، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: رۆبێرتۆ، گوندۆگان، دی یۆنگ

هێڵی هێرشبردن: فێران تۆرێس ، لیڤاندۆڤسكی، رافینیا

بابەتی زیاتر

Back to top button