ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جۆزێ مۆرینیۆ باسی بوون بە راهێنەری بەرازیل دەکات

سامبا جۆزێی دەوێت؟

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی سێیەمی جامی ئیتاڵیا، رۆما لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ میوانداری کریمۆنێزی کرد، یارییەکەشی 2-1 بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتوو.

دوای یارییەکە، جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی رۆما، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، کە ناوی ئەویان بە هەڵبژاردەی بەرازیل بەستووەتەوە و رەتیکردەوە هیچ ئۆفەرێکی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە پێ گەیشتبێت.

هیچ کەسێک پەیوەندی بە من و بریکارەکەم نەکردووە تا ببم بە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل.

هەڵبژاردەی بەرازیل چاوی لەوە بوو کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی بکات بە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەی، بەڵام هەفتەی رابردوو ئانچێلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرێنگی تا 2026 نوێکردەوە و بەرازیلییەکانی بێهیوا کرد.

دوای راهێنەرە ئیتاڵییەکە، مۆرینۆی پۆرتوگالی یەکێکی دیکەیە لەو راهێنەرانەی پێشبینی دەکرێت لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل بکرێت بە ئامانج.

سامبا لەدوای درووخستنەوەی تیتی لە پاش شکستە سەختەکەیان لە مۆندیالی قەتەر، هیچ راهێنەرێکی هەمیشەیی بۆ تیپەکەی دەستنیشان نەکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە تەنیا نزیکەی 7 مانگ ماوە بۆ دەستپێکی یارییەکانی کۆپا ئەمریکای 2024.

بابەتی زیاتر

Back to top button