ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئانتۆنیۆ رودیگەر: من شێتم

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریكاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی  دڵخۆشی خۆی دەربرڕی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال مایۆركا.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مایۆركای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆزدەی خولی ئیسپانیا.

تاكە گۆڵی یارییەكە لە لایەن رودیگەر لە خولەكی 78 بە لێدانی سەر تۆمار كرا.

لە لێدوانەكانیدا لە دوای یارییەكەیان رودیگەر سەبارەت بەوەی ئایا بێزار دەبێت كە خەڵك بە شێت ناوی دەبەن، گوتی:

نەخێر، بێگومان من لە هەندێك شتدا شێتم، بەڵام بە شێوەیەكی ئەرێنی.

بەردەوام بوو گوتیشی: 

مۆدریچ تۆپێكی جوانی خستە ناوەوە، خۆشبەختانە تۆپەكە چوویە ناو گۆڵەكەوە، وەرزی رابردوو بەرامبەر مایۆركا گۆڵم كرد و ئەم وەرزەش بە هەمان شێوە، زۆر دڵخۆشم، چونكە گۆڵێكی زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە.

سەبارەت بە بۆچوونی دەربارەی ئۆرێلیەن چوامینی لە ناوەندی بەرگری، رودیگەر گوتی:

ئەو زۆر باشە، زۆر بە باشی خۆی لەگەڵ پۆستەكەدا دەگونجێنێت، زۆر زیرەكە و ئەمەش دەكرێت شتێكی باش بێت بۆی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زیاتر بەرەو پێش بچێت.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button