دەنگۆکانی مێرکاتۆ: ئێمباپێ بێ دەنگی دەشکێنێت و لیڤەرپوول هەمووان شۆک دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا بڕیاری لە داهاتووی خۆی نەداوە و دەیەوێت هەموو لایەک پارێزراو بێت – رۆیتەرز
مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئارۆن وان-بیساکا، بۆ ماوەی 12 مانگ درێژکردەوە – دەیلی مەیڵ
محەمەد سەڵاح لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نزیکە، سەرەڕای زیادبوونی گرنگی یانەکانی سعودیە – فووتبۆڵ ترانسفێرس
سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە، جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی کێڤن دی برۆین، یاریزانی مانچێستەر سیتی لە هاوینی داهاتوودا دەدات – رودی گالێتی
بۆڕووسیا دۆرتموند هیوادارە گرێبەست لەگەڵ یان ماتسن، بەرگریکاری چێڵسی بە شێوەی خواستن واژۆ بکات – تێلێگراف
هەفتەی داهاتوو جەیدن سانچۆ، ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات، یانە ئەڵمانییەکە لە ماربێیا کەمپێکی مەشقی کردووەتەوە و سانچۆ لەوێ مەشقەکان دەستپێدەکات – تێلێگراف
مانچێستەر یونایتد گرنگی بە میکایێل ئۆلیسێ، یاریزانی کریستال پاڵاس داوە و رەنگە ببێتە یەکەم گرێبەستی سێر جیم راتکڵیف – ستاندارد
ئارسیناڵ بە دوای بەرگریکارێکی چەپ دەگەڕێت و ئامانجی سەرەکی دۆزینەوەی یاریزانێکە بە شێوەی خواستن – میرەر
کریستال پاڵاس لە نزیکەوە چاودێری ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ داوە، بەڵام یانە لەندەنییەکە ئامادەنییە بەبێ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک، رێگە بە چوونە دەرەوەی ئێدی بدات – بێن جەیکوبس
ناوی میشێل سانچێز، راهێنەری جیڕۆنا بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی نیوکاسڵ یونایتد بەستراوەتەوە – مارکا
ئۆڵێمپیک لیۆن دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ سەعید بن رەحمە، یاریزانی وێستهام واژۆ بکات. یانەکانی وۆڵڤز و فولهامیش چاودێری دەکەن – فووت مێرکاتۆ
تیمۆ فێرنەر، هێرشبەری لایپزیگ بووەتە ئامانجێکی راستەقینەی مانچێستەر یونایتد و یانە ئەڵمانییەکە تەنیا بە خواستن رێگە بەچوونە دەرەوەی فێرنەر دەدات – میرەر
ئێڤەرتن دەیەوێت رێگە بە چوونە دەرەوەی ئاندرێ گۆمێس بدات، چونکە مووچەکەی بەرزە و دۆخی دارایی یانەکەی مێرسیسساید جێگیر نییە – فووتبۆڵ ترانسفێرس