یاریگا
ریاڵ مەدرید بە بردنەوەیەکی دیکە کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا هێنا.
یانە شاهانەکە لە گەڕی نۆزدەی لالیگا و لە کۆتا یاریی قۆناغی یەکەمی خولەکە، میوانداری ریاڵ مایۆرکای کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 1-0 بردەوە.
نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی خاوەن یاریگا، زۆر هەوڵیاندا بۆ ئەوەی تۆڕی گۆڵی میوانەکەیان بهەژێنن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
نیوەی دووەم کارلۆ ئانچێلۆتی لە پێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە چەندان گۆڕانکاری کرد.
لە خولەکی 78 ئانتۆنی رۆدیگەر بەرگریکاری ئەڵمانی مێرنگی، توانی تاکە گۆڵی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەکەی بکات.
بەم شێوەیە ریاڵ مەدرید لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لالیگا، بووە خاوەنی 48 خاڵ و بووە پاڵەوانی قۆناغی یەکەمی خولەکە.