ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شەیتانە سوورەکان مایکڵ ئۆلسیان کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت مایکڵ ئۆلس بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی ستاندەرد بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت مایکڵ ئۆلیسی ئینگڵتەڕایی و ئەستێرەی یانەی کریستاڵ پاڵاس بکاتە یەکەم گرێبەستی سەردەمی سێر جیم راتکلیف.

بەپێی هەمان سەرچاوە، کریستاڵ پاڵاس ئامادە نییە لەم زستانە دەستبەرداری ئۆلیس ببێت، بۆیە شەیتانە سوورەکان پلانیان داڕشتووە لە هاوین ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکەن.

مایکڵ لە مانگی ئاب گرێبەستێکی نوێی چوار ساڵەی لەگەڵ یانەکەی واژۆ کرد، مووچەی هەفتانەی بەرزکرایەوە بۆ 100 هەزار پاوەند، بەڵام بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، یاریزانەکە دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێهێڵیت.

تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئۆلیس لەگەڵ پاڵاس چەندە، بەڵام بێگومان لەو بڕە پارەی گرێبەستە کۆنەکەی زیاترە کە 35 ملیۆن پاوەند بوو.

بۆیە تیپەکەی تێن هاخ پێویستە لە هاویندا بڕە پارەیەکی زۆر بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەستێرە تەمەن 22 ساڵانییە خەرج بکات.

مایکڵ ئۆلس لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 9 یاری بۆ یانەکەی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 1 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button