ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێدری باشترین پێكهاتەی مێژوو دەستنیشان دەكات

دوو ئەفسانەی ریال مەدریدی تێدایە..

Yariga App

یاریگا –

پێدری، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات پێكهاتەی باشترین ئەو یاریزانانەی دەستنیشانكرد.

ئەستێرەكەی بارسێلۆنا پێكهاتەی باشترین ئەو یاریزانانەی دەستنیشانكرد كە یاریكردنی بینیون.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە پێدری گوتی:

درووستكردنی پێکهاتەیەك کە باشترین ناوەکانی مێژووی تۆپی پێ لەخۆبگرێت هەمیشە کارێکی قورسە، چونکە تەنیا شوێن بۆ 11 کەس هەیە، و یاریكردنی هەموو یاریزانەکانیشم نەبینیوە، بۆیە لە نێوان ئەوانەی توانیومە یاریكردنیان ببینم هەڵیدەبژێرم.

لە پێكهاتەكەیدا دوو ئەفسانەی ریال مەدرید دەبیندرێن و ئەستێرەكانی بارسێلۆناش پێكهاتەكەیان داگیر كردووە.

باشترین پێكهاتەی مێژوو بە هەڵبژاردنی پێدری:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: دانی ئالڤێس، جێرارد پیكێ، سێرجیۆ رامۆس، ئەلبا

هێڵی ناوەند: بوسكێتس، چاڤی، ئینێستا

هێڵی هێرشبردن: مێسی، كریستیانۆ ، نێیمار

هەروەها پێدری لویس ئێنریكێ راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی وەك راهێنەری پێكهاتەكەی دەستنیشان دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button