ئینگلتەرا

بە فەرمی – جاک ڕۆدوێل یەکەم گرێبەستی مان سیتی ـیە

یانەی ئێڤێرتۆن دووپاتی کردەوە کەوا گەیشتە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە نرخی گواستنەوەی یاریزانەکەی جاک ڕۆدوێل بۆ یانەی مانچێستەر سیتی.

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یەک شەممە یاریزانی ٢١ بەهاری کە دەتوانێت لە هێڵی بەرگری ـیش یاری بکات پشکنینی پزیشکی بۆ هەڵگڕی نازناوی پریمیێرلیگ ئەنجام بدات.

ڕۆدوێل ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ یاری کردن ئەمەش لە دوای دابڕانی بۆ ماوەی ساڵێک بە هۆی تووش بوونی بە پێکان و لە ساڵی ڕابردوو تەنها چوار یاری ئەنجامدا.

هەرچۆنێک بێت،ئێڤێرتۆن کە کێشەی دارایی هەیە ئێستا توانی بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ سیتی وە هەرچەندە ڕۆدوێل لە ساڵی ڕابردوو ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتد بوو بەڵام سێر فێرگسۆن توانی گرێبەست لەگەڵ فیل جۆنز مۆر بکات لە شوێنی ئەودا.

ڕۆدوێل بەرهەمی ئەکادیمیایی ئێڤێرتۆن و لە ساڵی ٢٠٠٨ یەکەم یاری فەرمی خۆی ئەنجامدا و لەو ساتەوە زیاتر لە ١٠٠ یاری ئەنجام داوە وە هێشتا دوو ساڵ ما بوو بۆ بەسەر چوونی گرێبەستەکەی لە گۆدیسۆن پاڕک.

بەم شێوەیە ڕۆدوێل بووە یەکەم گرێبەستی مان سیتی لە مێرکاتۆی هاوینەدا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close