ئەیسی میلان لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە رێککەوتن
یاریگا –
یانەی ئەیسی میلانی لەگەڵ فیلیپۆ تێراچانۆی ئیتاڵی گەیشتە رێککەوتن.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئەیسی میلان لەگەڵ فیلیپۆ تێراچانۆی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی ڤیڕۆنا لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتن.
یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤێرۆنا لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت. ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەشی دەکات.
🚨🤝 #ACMilan reached an agreement in principle with Filippo #Terracciano on personal terms [4-y contract].
🗣️ Now it’s up to clubs: the 🔴⚫️ are offering a higher fee than #Fiorentina, but #Verona are hoping for an auction. Evolving situation. 🐓⚽ #Transfers #Milan https://t.co/aXFwKp07sy pic.twitter.com/x8ilOFVwsn
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) January 2, 2024
هەر بەپێی زانیارییەکانی گالێتی، میلان لەگەڵ یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی تا ناوبراو بە گرێبەستێکی چوار وەرزە روو لە میلانۆ بکات، ئێستا تەنیا ئەوە ماوە ڤێرۆنا رووناکی سەوز بۆ ئۆفەرەکە هەڵبکات.
تێراچانۆ لە باڵی ڕاست و لە هێڵی ناوەڕاست توانای یاریکردنی هەیە، لەم وەرزە لەکۆی ئەنجامدانی 1,376 خولەک یاریکردن گۆڵێکی بۆ یانەکەی کردووە.