ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جەیدن سانچۆ لە گەڕانەوەی بۆ دۆرتموند نزیکە

Yariga App

یاریگا –

جەیدن سانچۆ، نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یانەی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی.

رۆژنامەنووس فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و بۆڕووسیا دۆرتموند بەردەوامە، سانچۆ نزیکە لەوەی بەشێوەی خواستن بگەڕێتەوە یانە کۆنەکەی.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەکەی تۆڕی سکای سپۆرت، سانچۆ زۆر بەپەرۆشە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆرتموند، هەموو هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ تا ئەو گواستنەوەیە رووبدات.

پلاتنبێرگ ئاماژەی بەوەش کردووە، شەیتانە سوورەکانیش پێشوازییەکی گەورە لەم هەنگاوەی یانە ئەڵمانییەکە دەکەن، هاوکار دەبن بۆ ئەوەی سانچۆ تا کۆتایی وەرز بگەڕێتەوە ئەڵمانیا.

سانچۆ لە هاوینی 2021 بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد، بەڵام بە درێسی شەیتانە سوورەکان نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە 82 یاریدا تەنیا 12 گۆڵی کردووە و خاوەنی 2 ئەسیستیشە. ئەمە لە کاتێکدایە بە درێسی دۆرتموند لە 137 یاریدا 50 گۆڵی کردووە و 64 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button