یاریگا

پۆرتۆ داوای پارەی زەبەلاح دەکات بۆ هاڵک

سەرۆکی یانەی پۆرتۆ پینتۆ دا کۆستا دووپاتی کردەوە کەوا تا ئێستا قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی هاڵک نەکردووە سەبارەت بە داهاتوویی یاریزانی ناوبراو.

چەندین یانە گرنگیان بە خزمەتەکانی ئەم یاریزانە داوە و لە سەروویی هەموویانەوە یانەکانی چێڵسی،ڕیال مەدرید و پاریس سان جێرمان وە بەم دواییەش یانەی زێنێت سانت پیتێسبۆڕگ ـیش هاتە سەر هێڵ.

بەڵام دا کۆستا ئێشتا هێمنە دەربارەی داهاتووی هاڵک لەگەڵ یانەکەی بەڵام ڕوونی کردەوە کە ڕێگری لە دەرچوونی ناکات بەڵام پێویستە ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەش بکرێت،لە لێدوانێکیدا ووتی :

لەگەڵ نوێنەری هاڵک کۆنەبویمەتەوە،هاڵک یاریزانێکە کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تایبەتی خۆی هەیە پێویستە ئەو نرخە دابین بکەن ئەگەر نا پێویست ناکات سەردانی ئێمە بکەن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close