ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یاریزانێك: گواردیۆلا هەوڵیدا بە 100 ملیۆن یۆرۆ بمگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیۆناردۆ بۆنوچی، بەرگریكاری ئیتاڵی یانەی یونیەن بەرلینی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی داوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا بۆنوچی ریزەكانی یوڤێنتوسی جێهێشت و پەیوەندی بە یونیەن بەرلینەوە كرد.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بەرگریكارە ئیتاڵیەكە گوتی:

لە ساڵی 2016 نزیك بووم لە پەیوەندیكردن بە مانچێستەر سیتیەوە، بە ئۆفەرێك بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ یوڤێنتوس، بەڵام بڕیاری مانەوەم لە یانەكەم دا.

ئەستێرەكەی پێشووی خانمە پیرەكە گوتیشی:

هەروەها تاساڵی 2017ش چەند گفتۆگۆیەك هەبوو, تا لە كۆتاییدا یوڤێنتوس منی بۆ فرۆشتن دانا، بێگومان یاریكردن لە ژێر دەستی پێپ گواردیۆلا نایاب و سەرنجڕاكێشە و ئاستت بەرەو پێشەوە دەبات.

بەردەوام بوو گوتیشی:

لە راستیدا لە ژیانی پیشەیی خۆمدا چەندین خەڵاتم بەدەستهێناوە. هەمیشە رێگەم داوە دڵم رێنماییم بکات، هەر بۆیەش لە یوڤێنتوس ماومەتەوە.

بۆنوچی بە درێسی یوڤێنتوسەوە

بۆنوچی لەگەڵ یوڤێنتوس 502 یاری كردووە و 37 گۆڵی كرد و 10 گۆڵیشی بۆ خانمە پیرەكە درووستكرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button