ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام گرێبەستی یاریزانێكی نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی گرێبەستی پاپێ سار یاریزانی سەنیگالی یانەكەی بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ نوێ كردەوە.

گرێبەستەكەی پێشووی سار لەگەڵ سپێرز لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچوو.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی پاپێ ساری تا ساڵی 2030 راگەیاند.

سار لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و یەكێكە لەو یاریزانانەی ئەینج پۆستێكۆگلۆ راهێنەری یانە ئینگلیزیەكە بەشێوەی سەرەكی پشتی پێدەبەستێت.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا سار لە كۆی 18 یاریی لە 16 یاریدا یاری كردووە و بەشداری لە 1176 خولەك كردووە، توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button