ئینگلتەرا

چوار یاریزانی مانچێستەر یونایتد لە یانەکە دوور دەخرێنەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد، ناوی چوار یاریزانی خستۆتە لیستی فرۆشتنەوە و دەیەوێت ئەو یاریزانانە لە گواستنەوەی زستانەدا یانەکە جێبهێڵن.

مانچێستەر یونایتد دەبێت لە مانگی یەکدا جوڵە بکات تاوەکوو ئاستی جارانی بەدەست بهێنێتەوە. یونایتد ئێستا لە پلەی حەوتەمی پرێمەرلیگدایە و لە جامی یەکێتی و چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە و تەنها چانسی بەدەستهێنانی جامی کاراباوی لەبەردەمدا ماوە.

یونایتد لە کۆتا 21 خاڵی پرێمەرلیگدا تەنها حەوت خاڵی بەدەستهێناوە و بە جیاوازی 14 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە دوورە. زۆرێک پێیان وایە تیپەکە بە بیرۆکەکانی ئێریک تێن هاخ ناگاتە هیچ شوێنێک، بەڵام بەڕێوبەرانی یانەکە متمانەیان بە راهێنەرە هۆڵەندییەکە هەیە. تەنانەت سێر جیم راتکلیف کە بەم دواییە 25%ی پشکەکانی یونایتدی کڕیوە و بڕیارە یەکەم کەس بێت کە بەرپرسی گواستنەوەی یاریزانان بێت، متمانەی بە تێن هاخ هەیە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مانچێستەر ئیڤینینگ ستاندەر، یانەکە ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بۆ هەریەکە لە یاریزانەکانی وەک: رافایل ڤاران، مارشال، کاسیمیرۆ و سانچۆ بگرێت، کە سەرجەمیان دەتوانن لە گواستنەوەی مانگی یەکدا یانەکە جێبهێڵن. هەروەها ڤان دی بێک لەم لیستەدا بوو کە دوێنێ گواستنەوەی بۆ فرانکفۆرت بە فەرمی کرا.

هەروەها گرێبەستی وان بیساکا و جۆنی ئیڤانس و هیتۆن و رۆگیۆلۆن و ئەمرابات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و دەتوانن هەموویان ئۆڵدترافۆرد بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی شوێن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانانیتر بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button