ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نوێترین لێدوانی ئەنچیلۆتی لەبارەی یاریزانە پێکراوەکانی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی بابەتی کڕینی بەرگریکارێکی نوێی یەکلاکردەوە و دەڵێت :’بڕیارمان داوە هیچ بەرگریکارێک بۆ شوێنی ئالابا نەکڕین’.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریال مایۆرکا لەبارەی کڕینی بەرگریکارێکی نوێ دەڵێت :’ئێمە بڕیارمان داوە گرێبەست لەگەڵ هیچ بەرگریکارێکی دڵی بەرگری واژۆ نەکەین، رۆدیگەر و ناچۆمان هەیە، هەروەها چوامێنی و کارڤاخالیش دەتوانن لەو شوێنە لە دڵی بەرگری یاریی بکەن’.

لەبارەی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکەشی، راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەڵێت :’ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئارادا گولەر و دانی کارڤاخال گەڕاونەتەوە راهێنانەکان و لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە، گولەر دەمێکی زۆرە دوورکەوتووەتەوە، بەڵام کارڤاخال بە سەرەکی یاریی دەکات و هێشتا لەبارەی ڤینیسیۆس بڕیارمان نەداوە، پێویستە دواتر لەگەڵ پزیشکەکان و یاریزانەکە قسە بکەم، هەرچەندە زۆر بە باشی راهێنانەکانی ئەنجام دا، کاماڤینگا و مێندیش بەمزووانە دەگەڕێنەوە’.

کارلۆ ئەنچیلۆتی: کیپا تووشی ئەنفلەوەنزا بووە، لەم رۆژانەی کۆتایی راهێنانی نەکردووە، بۆیە لە یاریی سبەی بەرامبەر مایۆرکا لونین یاریی دەکات.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەبارەی دەستنمیشانکردنی گۆڵپارێزی سەرەکی بۆ یاریی سبەی گوتی :’هێشتا بڕیاری کۆتاییم نەداوە، ئەم بڕیارە قورسە، کاتێک هەردوو گۆڵپارێزەکە ئامادە دەبن، قورسە یەکێکیان هەڵبژێرم’.

ئەنچیلۆتی رەتیشیکردەوە لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ هیچ بڵێت و گوتی :’هیچ کۆمێنتێکم نییە’.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid09Lkky2UtaWxDmDwewdZBuu2kniZHJiatZQRxRvV4tsR55gFArqkzrfssPYyscmm8l

بابەتی زیاتر

Back to top button