ئینگلتەراگرنگترین

وەین روونی لە پۆستی راهینەرایەتی بێرمینگهام دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

وەین روونی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە راهێنەرایەتی یانەی بێرمینگهام سیتی دوورخرایەوە.

وەین روونی دوای کەمتر لە سێ مانگ لە دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری بێرمینگهام سیتی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، کە لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر لیدز یونایتد تووشی دۆڕانێکی قورس بوو.

کاپتنی پێشووی ئینگلتەرا و مانچێستەر یونایتد لە کۆی 15 یاری راهێنەری بیرمینگهام 9 یاری دۆڕاندووە لە چوار یاری یەکسان بووە و تەنها دوو یاری بردەووەتەوە. دابەزینی تیپەکە بۆ پلەی بیستەم وایکرد ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی یانەی بێرمینگهام بەو ئەنجامە بگات کە هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە دوورخستنەوەی.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02z7J88uDZvJP4ELf4Gu1ANH1gNGNUGNcshEbqi5Q3pqMryMaRf3Q4wM3qWKF5V3swl

روونی لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو جێگەی جۆن یوستاسی گرتەوە و سەرکردایەتی بیرمینگهام کە لە پلەی شەشەم بوو گرتە دەست، بەڵام لە رۆژی سەری ساڵدا بە ئەنجامی 3-0 بەرامبەر یانەی لیدز تووشی شکست بوو بۆ پلەی 20 دابەزی و شەش خاڵ لە سەرووی ناوچەی دابەزین جێگیر بوو.

لە دوو یاریی رابردوودیاندا تەنها یەک لێدانی راستەوخۆیان هەبووە و هاندەرانیش لە یاریەەکەی بەرامبەر ئیلاند رۆد داوای دوورخستنەوەیان کرد. روونی بە متمانەبەخۆبوونێکی زۆرەوە سەرکردایەتی یانەی بیرمینگهامی قبوڵ کرد و بەڵێنی پلە بەرزکردنەوەی پێیاندا، بەڵام تیپەکە هەفتە بە هەفتە لەگەڵیدا دابەزی و دواجار لە کارەکەی دوورخرایەوە.

دوێنێ روونی رایگەیاند کە هیچ نیازێکی نییە دەست لەکار بکێشێتەوە و دەیەوێت شەڕ بکات بۆ باشترکردنی دۆخی بیرمینگهام، بەڵام یانەکە ئەمڕۆ لە کارەکەی دووری خستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button