ئیسپانیا

ئانچیلۆتی رۆلێكی دیكه‌ ده‌داته‌ چوامينی

Yariga App

یاریگا-

ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت پلانی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێك له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ بگۆرێت.

تۆڕی دێفێنسا سێنترالی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، پێش یاریان به‌رامبه‌ر ریال مایۆركا ئانچیلۆتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی کورتی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ رودیگەر ئەنجامداوە، كه‌ تاکە یاریزانی دڵی به‌رگریه‌ له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌سته‌.

تۆڕه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، ئانچیلۆتی لەگەڵ رودیگەر قسەی کردووە سەبارەت به‌ گرنگی ڕۆڵی ئه‌و، لە ماوەی داهاتوو لەگەڵ تیپەکەدا بەراورد بە پێشووتر.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە پێی راگه‌یاندووه‌، بەرامبەر مایۆرکا چوامینی شانبەشانی ئەو له‌ دڵی به‌رگری یاری دەکات، ئەگەر یاریزانە فەرەنسییەکە ئاستێکی باشی پێشكه‌ش كرد، ره‌نگه‌ كارگێری یانەکە لە گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ هیچ به‌رگریكارێك نه‌گوازێته‌وه‌ و ئه‌م دووانه‌یه‌ له‌ دڵی به‌رگری یاری بكه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ کارلۆ ئانچیلۆتی ڕاهێنەری ریال مه‌درید پێش چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، دوای پێکانەکەی دەیڤد ئالابا لەگەڵ كارگێری یانه‌كه‌ی له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێك.

بابەتی زیاتر

Back to top button