ئاسیاجامی ئاسیا 2023راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

ئاکام هاشم؛ لە تیپێکی میللی هەولێرەوە بەرەو هەڵبژاردەی عێراق و جامی ئاسیا

چیرۆکی ژیانی ئاکام هاشم یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی عێراق

Yariga App

یاریگا –

ئاکام هاشم بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا لەجیاتی ئەمجەد عەتوان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا کە یەکەمجارە ئەو یاریزانە کوردە بانگهێشتی هەڵبژاردەکە بکرێت.

ئاکام هاشم (25 ساڵان) ساڵی 2014 لە ریزی لاوانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەژێر سەرپەرشتی رەوەند عەبدولخاڵق دەستی بە یاریی کردووە، وەرزی 2014/2015 لە ریزی لاوانی پێشمەرگەی هەولێر بەشداریی خولی نایابی لاوانی کوردستانی کرد، رەوەند عەبدولخاڵق راهێنەری پێشووی لاوانی هەولێر دەڵێت :’لەبەر ئەوەی برای رێکار هاشم بوو، خاوەنی باڵایەکی بەرز و جەستەیەکی پتەو بوو، پێموابوو ئاکام دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی باش، بۆیە لە تیپی لاوانی زەریاوە بردمە ریزی تیپەکەم، گەرچی لەدایکبووانی ساڵی 1995 لە خولەکە یارییان دەکرد، بەڵام ئاکام بەهۆی ئاستە بەرزەکەی گەرچی لەدایکبووی ساڵی 1998 بوو، بەڵام لە سەرجەم یارییەکانی یاریگای خۆمان یارییم پێدەکرد’.

رەوەند عەبدولخاڵق، یەکەم راهێنەری ئاکام هاشم: لەبەر ئەوەی برای رێکار هاشم بوو، خاوەنی باڵایەکی بەرز و جەستەیەکی پتەو بوو، پێموابوو ئاکام دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی باش.

دوای وەرزێک یاریکردنی بۆ تیپی یەکەمی یانەی پێشمەرگەی هەولێر سەرخرا و وەرزی 2015/2016 لەگەڵ تیپی یەکەمی پێشمەرگەی هەولێر لەژێر سەرپەرشتی سەمیر بابۆ دەستی بە یاریی کرد و تاکو ساڵی 2020 لەو یانەیە بەردەوام بوو.

ئاکام هاشم وەرزی 2020/2021 بۆ بەشداریکردن لە خولی نایابی عێراق پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هەولێر کرد، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا لە ریزی یانەکەی قەڵاومنارە بەردەوامە.

ئاکام هاشم نزیکەی چوار ساڵە لە ریزی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق یاریی دەکات، بە درێسی یانەکەی قەڵاومنارە پێنج گۆڵی تۆمارکردووە، ئەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە گەڕی حەفتەم لە یاریی بەرامبەر نەفتی وەسەت بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0jjNK5KKaUmLPAyUnPPvt64pwcsrbtdoSXJYvJpNdMSMCBySCTHTzvtbJqzZS4to9l

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق چەند جارێک بۆ لە نزیکەوە سەیرکردنی یارییەکانی ئاکام هاشم لە هەولێر لە یاریگای فڕەنسۆ هەریری ئامادەبوو، کە دوایین جار مانگی نۆڤێمبەری 2023 بوو، کاساس لە یاریی هەولێر و زاخۆ رۆژی 25ـی نۆڤێمبەر ئامادەبوو.

وابڕیارە بەیانی ئاکام هاشم لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو ئەبوزەبی گەشت بکات، لەوێ لە ئیمارات بەشداریی کەمپێشکی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی عێراق بکات و رۆژی 12ـی ئەم مانگە بەرەو دەوحە گەشت دەکەن بۆ بەشداریکردنی لە جامی ئاسیا.

https://www.facebook.com/ErbilSportClub1968/posts/pfbid02HKUd1GkioyYFVXp265xkZJBU7szLagPYmyJA3TEur1dPNCLfPLqjmiuLVciz5Xa1l

ئاکام هاشم دوای بانگهێشتکرانی بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی :’سوپاسی تۆڕی وەرزشی یاریگا دەكەم، كە وەك یەكەم میدیای وەرزشی كوردی پەیوەندیان پێوە كردم، یەکێک لە گەورەترین ئاواتەکانی ژیانم ھاتەدی ئەویش بانگھێشت کردنم بوو بۆ ھەڵبژاردەی عێراق، ھەوڵدەدەم باشترین ئاستی خۆم پێشکەش بکەم ، ئەمە خەونی ھەموو یاریزانێکی کوردە.

بابەتی زیاتر

Back to top button