بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان یەکەم گرێبەستی زستانەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان یەکەم گرێبەستی زستانەی راگەیاند و لە یەکەم رۆژی کرانەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی لاوی بەڕازیلی واژۆ کرد.

پاریس سانجێرمان بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ لۆکاس بێراڵدۆ یاریزانی لاوی ساوپاولۆی بەڕازیلی رآگەیاند، بەرگریکارە 20 ساڵانەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ پاریس واژۆ کردووە و درێسی ژمارە 35 دەپۆشێت.

بێراڵدۆ دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی لە لێدوانێکی دەڵێت :’زۆر دڵخۆشم بەوەی پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەیەکی گەورەی وەکو پاریس سانجێرمان دەکەم، ئەمە هەنگاوێکی گرنگی کاروانی وەرزشی منە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button