ئاسیاگرنگترین

ئاكام هاشم بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا: گەورەترین ئاواتی ژیانم هاتە دی

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی خێسوس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئاكام هاشمی یاریزانی یانەی هەولێری بانگهێشتی لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكانی جامی ئاسیا كرد.

ئەمجەد عەتوان بەهۆی پێكانەوە لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكانی جامی ئاسیا دوورخرایەوە و لە جێگای ئاكام هاشم بانگهێشتكرا.

هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیا لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی ژاپۆن و ڤیێتنام و ئیندۆنیزیا یاریی دەکات.

لە دوای بانگهێشتكردنی بۆ لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی عێراق، تۆری وەرزشی یاریگا پەیوەندی بە ئاكام هاشمەوە كرد.

لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی:

سوپاسی تۆڕی وەرزشی یاریگا دەكەم، كە وەك یەكەم میدیای وەرزشی كوردی پەیوەندیان پێوە كردم.

سەبارەت بە بانگهێشتكردنی بۆ لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی عێراق ئاكام گوتی:

یەکێک لە گەورەترین ئاواتەکانی ژیانم ھاتەدی ئەویش بانگھێشت کردنم بوو بۆ ھەڵبژاردەی عێراق، ھەوڵدەدەم باشترین ئاستی خۆم پێشکەش بکەم ، ئەمە خەونی ھەموو یاریزانێکی کوردە.

لە كۆتاییشدا ئاماژەی بەوەكرد:

رەنگە سبەی یان دوو سبەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراقەوە بكەم.

شێرەکانی رافیدەین نۆ جار بەشدارییان کردووە و ساڵی 2007 بۆ جاری یەکەم جامەکەیان بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button