ئاسیاجامی ئاسیا 2023

حوسێن عمۆتا لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی ئوردنی راگەیاند

26 یاریزان بۆ جامی ئاسیای 2023 بانگهێشتکراون

Yariga App

یاریگا –

حوسێن عمۆتا، راهێنەری هەڵبژاردەی ئوردن لیستی کۆتایی تیمەکەی بۆ جامی ئاسیا 2023 راگەیاند.

عمۆتا 26 یاریزانی بانگهێشتکردووە و ئەمڕۆ یەکەم مەشقی بە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانان لە عەمانی پایتەخت دەکەن، بڕیارە سێشەممە گەشتی دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بکەن.

لە ماوەی ئامادەکاریدا، هەڵبژاردەی ئوردن لە 5ی یەنایەر/کانوونی دووەم بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەڕ یاری دەکات و دواتر لە 9ی هەمان مانگ، رووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن دەبێتەوە.

یارییەکانی جامی ئاسیا لە 12ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، هەڵبژاردەی ئوردن لە کۆمەڵەی پێنجەمدا شانبەشانی هەڵبژاردەکانی کۆریای باشوور، بەحرێن و مالیزیا یاری دەکات.

لیستی یاریزانان

گۆڵپارێزان: یەزید ئەبو لەیلا، عەبدوڵا فاخووری، ئەحمەد جعێدی

بەرگریکاران: عەبدوڵا نەسیب، یەزەن عەرەب، ئەنەس بەنی یاسین، بەرا مەرعی، سالم عەجالین، محەمەد ئەبو حەشیش، ئیحسان حەداد، فیراس شلبایە

ناوەڕاستکاران: فادی عەوەز، رەجائی عاید، نزار رەشدان، ئیبراهیم سعادە، نور رەوابدە، مەحمود مورزی، موهەنەد ئەبو تەها، محەمەد ئەبو زرێق ‘شەرارە’، ئەنەش عوێزات، موسا تەعەمووری

هێرشبەران: عەلی عەلوان، یوسف ئەبو جلبووش، ساڵح راتب، حەمزە دەردوور، یەزەن نعێمات

بابەتی زیاتر

Back to top button