ئیمری: پاڵێوراونین له كۆتایی وه‌رز له تۆپ فۆر بین
یاریگا-
ئونای ئیمری راهێنەری ئەستۆن ڤێلا، داوای لە یاریزانانی یانه‌كه‌ی کرد بەردەوام بن لە پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز له ساڵی 2024 هه‌وڵ بۆ ئامانجه‌كانیان بده‌ن.
ئیمری بۆ پێگه‌ی دەیلی مەیلی بەریتانی گوتی، یاریزانی باشمان هەیە، ده‌توانین كاری زۆر باش بكه‌ین و هه‌وڵ بۆ خه‌ون و ئامانجه‌كانمان بده‌ین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ده‌بێت بەردەوام بین لە پێشکەوتن، ساڵێکی زۆر نایابمان به‌رێكرد و هەست بەپەرۆشی دەکەم، به‌تایبه‌ت بۆ دوو یاری داهاتووی تیپه‌كه‌م به‌رامبه‌ر مێلدزبرهو ئیڤه‌رتۆن.
لە کۆتاییدا گوتی، کاتێک په‌یوه‌ندیم به ئه‌ستۆن ڤیلا كرد، ئامانجم ئەوە بوو، تیپه‌كه به‌ره‌و باشترببهم و بچینه ریزبەندی 10 باشترینەکانی خوله‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمە پاڵێوراو نین بۆ ئەوەی له كۆتایی وه‌رز لە چوار تیپه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی بین، بەڵام ئەگەر له كۆتایی له‌و پێگه‌یه بین، ئێمە چانسمان هه‌یه.
یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا، خاوه‌نی 42 خاڵه‌و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگه.