سعوودیەگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوایین ساتەکانی ساڵی 2023 ئامۆژگارییەکی ئەستێرەکانی جیهان دەکات

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دویاین ساتەکانی ساڵی 2023 ئامۆژگارییەکی ئەستێرەکانی جیهان دەکات و لەبارەی ئەمساڵیش بە ساڵێکی جوان ناوی دەبات.

دوای بردنەوەیان لە تەعاون و گەیشتنی ژمارەی گۆڵەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2023 لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی بە 54 گۆڵ، هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی SSC SPORTـی سعوودی گوتی :’من زۆر دڵخۆشم بەو ژمارە و ریکۆردەی بەدەستمهێنا، لێرە زۆر دڵخۆشم، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە یانەکەمان بردیەوە و زۆر شتمان بەدەستهێنا، ساڵی 2023 لەگەڵ یانەکەم و لەگەڵ هەڵبژاردەکەم ساڵێکی جوان و جیاواز بوو، ژمارەیەکی زۆری گۆڵم تۆمارکرد، دەمەوێت ببمە گۆڵکاری ساڵی داهاتووش’.

هەروەها دۆن گوتیشی :’هەمووان لە جیهاندا ئێستا سەیری خولی سعوودی دەکەن، ئامۆژگاریی ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێی جیهان دەکەم بێن لە خولی سعوودی یاریی بکەن، بەشداریکردن لەم خولە زۆر بەچێژە’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە دوایین رۆژی ساڵی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودی واژۆ کرد، لە یەکەم وەرزی لە خولی رۆشنی سعوودی بە تۆمارکردنی 54 گۆڵ لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی بووە گۆڵکاری ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button