ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا باسی کێشەکانی ئارسیناڵ دەکات

''لە دوا بەرکەوتنی تۆپ باش نین''

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بە دۆڕانی بەرامبەر وێستهام 0-2 دەرفەتێکی زێڕینی بۆ بەردەوامبووم لە پێشەنگایەتی پرێمەرلیگ لەدەستدا.

میکێل ئارتێتا، راهێنەری گەنەرز پێی وایە تیمەکەی زۆر گەشەی کردووە و هیوای بردنەوەی نازناوەکەی هەیە.

سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە بەڕێژەی 75% و ئاراستەکردنی 30 شووت (هەشت بۆ ناو گۆڵ)، ئارسیناڵ نەیتوانی گۆڵ لە وێستهام بکات. جیا لەمەش 77 بەرکەوتنی تۆپ لە نێو ناوچەی سزای وێستهام کراون، بەڵام هیچ بەرهەمێکی نەبووە. ئارتێتا لەبارەی ئامارەکان و شکستیان لە گۆڵ کردن دەڵێت

هیچ سەرلێشێوانێک نییە، تەنیا پەیوەستە بە خۆماندوو کردنی زیاتر و بردنەوەی یاری زیاتر، ئەگەر تیمەکەم بەمشێوەیە یاری بکات، ئەوا لە بردنەوەی یارییەکان بەردەوام دەبین. ئەگەر لە نێو ناوچەی سزا خۆمان بەرەوپێش نەبەین، ئەوا ناتوانین (نازناو ببەینەوە). چونکە لە کۆتاییدا، ئەنجامی یارییەکەی وێستهامتان بینی. پێم وانییە یانەی دیکە زۆربن، بتوانن هەمان ئامارەکانی ئێمە تۆمار بکەن.

ئارسیناڵ سبەی لە کراڤن کوتەیج، دەبێتە میوانی فولهام، کە سێ یاری رابردووی دۆڕاندووە. ئارتێتا پێی وایە، سەرەڕای زۆری ژمارەی یارییەکان، کەچی متمانەی بە توانای جەستەیی یاریزانانی هەیە

یاریزانانی ئێمە گەنجن، ئەگەر تەمەنیان 35 ساڵ بووایە، رەنگە شتێکی دیکە بووایە، بەڵام وزەیەکی زۆریان هەیە و دەتوانن بەرەوپێش بچن. ناتوانیت بەبێ پڕیشک (چەخماخە) داهێنان بکەیت، دوا بەرکەوتنی تۆپ زۆر گرنگە، بڕیار لە چوونە ژوورەوەی تۆپ بۆ نێو تۆڕ دەدات.

ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگدایە و فولهام بە 19 خاڵ لە پلەی 13-مدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button