تۆماس فرانک: بە هەموو شێوەیەک هەوڵی هێشتنەوەی ئیڤان تۆنی دەدەم
''گەڕانەوەی تۆنی وەک واژۆ کردنی گرێبەستی یاریزانێکی نوێیە''
یاریگا –
تۆماس فرانک، راهێنەری برێنتفۆرد بەپەرۆشە بۆ گەڕانەوەی ئیڤان تۆنی، دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی.
تۆنی، تاوەکو 16ی مانگی داهاتوو، ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەک بکات و لە مانگی سێپتێمبەر/ئەیلوولی داهاتوو، رێگەی پێدرا مەشقەکانی لەگەڵ برێنتفۆرد دەستپێبکاتەوە.
لە مانگی ئایار/مایسی رابردوودا، تۆنی بە پێشێلکردنی یاساکانی گرەوبازی (گرەوکردن) تاوانبارکرا و بۆ ماوەی شەش مانگ لە تەواوی چالاکییەکانی وەرزشی سڕکرا.
“Wow” 😲
Thomas Frank reacts to Ivan Toney being included in the England squad and how he found out 😆 pic.twitter.com/ggK5HTVyEm
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) March 16, 2023
راهێنەری برێنتفۆرد دووپاتیدەکاتەوە، هیچ نیازێکیان بۆ فرۆشتنی تۆنی نییە، هەرچەندە لە میدیاکانی بەریتانیا زۆر باسی گواستنەوەی دەکرێت.
گەڕانەوەی ئیڤان (تۆنی) وەک واژۆکردنی گرێبەستە لەگەڵ یاریزانێکی نوێ، خۆی وەک یەکێک لە باشترینەکانی پرێمەرلیگ پیشانداوە. زۆر بە پەرۆشم بۆ گەڕانەوەی. زۆر حەز دەکەم لە تیمەکەم بمێنێتەوە، وەک راهێنەر دەمەوێت باشترین یاریزانەکان بۆ درێژترین ماوە لەگەڵ خۆم بهێڵمەوە. بڕیاری من هێشتنەوەیەتی چونکە یاریزانێی زۆر باشە.
لە وەرزی رابردوودا تۆنی 20 گۆڵی بۆ برێنتفۆرد کرد و لە ریزبەندی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ، لە دواوەی ئێرلینگ هالاند، یاریزانی مانچێستەر سیتی و هاری کەین، هێرشبەری ئەوکاتی تۆتنهامەوە بوو.
لەم وەرزەدا برێنتفۆرد بەدەست نەبوونی هێرشبەرەکەیەوە دەناڵێنێت، ئێستا لە پلەی 14مدایە و چەندین یاریزانی تووشی پێکان بوون.